AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٧ ٠٨:٥٩

مۆزەخانەی خۆشنووسی سنە دەکرێتەوە

مۆزەخانەی خۆشنووسی سنە دەکرێتەوە

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە پاڵپشتی و شوێنگیری ئەو وەزارەتخانە بۆ کردنەوەی مۆزەخانە لە سنە هەواڵی دا و وتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو کارە ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد مەهدی ئیسماعیلی لە سەفەری یەک ڕۆژەی خۆی بۆ کوردستان سەردانی نیگارخانەی هونەری سنە و هەروەها پێشانگای خۆشنووسی ئەو نیگارخانەیەی کرد و و وتی: کردنەوەی مۆزەخانەی خۆشنووسی لە سنە شوێنگیری دەکەین و بۆ جێبەجێ کردنی هەوڵ دەدەین.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی دایە سەر شانۆی سەرشەقامی مەریوان و زیادی کرد: پارێزگای کوردستان لە بواری بەڕێوەبردنی شانۆی سەرشەقام لە زۆربەی شارەکان و بەتایبەتی مەریوان ئامادەیە و و وەزارەتخانە و جێگرایەتی هونەری و چاپەمەنیش لە ئەو بارەوە بە شێوەی جیدی پاڵپشتی دەکەن.

News ID 46295

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha